send link to app

نیشانەکانی ڕۆژی دوایی


4.0 ( 9840 ratings )
Educación Libros
Desarrollador Sarmad Gardi
Libre

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەڕێزان لەسەر داواکاری ئامادەکار وکۆکەرەوەی نیشانەکانی ڕۆژی دوایی ئەم ئەپلیکەیشنەم دیزاین کرد،هیوادارم بەدڵتان بێت و لەکەموکوریەکان بمان بوورن و لە دوعای خێر بێبەشمان نەکەن وە بۆهەر رەخنەو پێشنیارێک دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن.

وتەی کۆکەرەوەو ئامادەکار
بە ناوى خواى بە خشندەى ميهرەبان بە ناوى ئەو خوايەى كانگاى رِەحمەت و سۆزو بەزەيى يە

گۆڕانكاريە جيلۆجيەكانەوە هەروەها رِوودانى چەندين موعجيزە كە عەقلى ئينسان لەئاستياندا دەسەوسان و بێ وەڵام ئەمێنن زوَر شتى تر كە لەم باسەدا بۆمان رِوون دەبێتەوە هەموو ئەو نيشانەو رِووداوە گەورە كە رِوو ئەدەن وەك دانەى تەسبيح وان و يەك بەدواى يەكەوە دێن هەروەك پێغەمبەر [ صلی الله علیە وسلم ] دەفەرمووێت:

[عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو[رضي الله عنه] قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: [الْآێاتُ خَرَزَاتٌ مَنْظُومَاتٌ فِي سِلْكٍ فَإِنْ يُقْطَعْ السِّلْكُ ێتْبَعْ بَعْضُهَا بَعْضًا] أخرجه الحاكم وأحمد وله شاهد.

[واتە: نيشانەكانى قيامەت وەك چەند مێرويەكى رِێك خراو وان لەپەتێكدا، ئەگەر پەتەكە بپچڕێت ئەوا شوێنى يەكتر دەكەون].
تا ئەو دەمەى رِووداوە گەورەكە ئەقەومێن كە هاتنى رِۆژى قيامەت لە پێشەنجى ئەو قيامەتەش هەلاَيسانى كارەسات و تەفروو تونا بوون و وێران بوونى دونيايەك كە لەباسێكى تايبەتدا بەدوور و درێژى قسەى لەسەر دەكەين.

*بۆ ئەم باسەش سوودى زوَرم بينيوە لە كتێبى [نهايە العالم] نووسيني [ د.محمد عبدالرحمن العريفي] لەگەلَ كتێبى [ئاژاوەو فەرتەنەكانى ڕۆ‌‌ژى دوايى] نووسينى هێمن عبدالعزيز .
هەروەها زۆر سوپاسی [ سەرمەد گەردی ] دەكەم كە زۆر ماندوو بوو بە رێكخستن و ديزاينى بەرنامەكە بە رِێكخستنى ئەم كتێبە.

لەگەڵ بەرِێز م.ملا،عثمان جبار پيرئۆمەرى بە پێداچونەوە لێرەوە داوا لە خواى گەورە دەكەم بۆيان بكات بە توێشووى قيامەت .
هيوادارم خواى گەورە لێم وەربگرێت و سوودێك بە من بگەيەنێت لە دونيا و قيامەتدا هيواداريشم ئێوەش سوودتان لێ وەرگرتبێت و لە دوعاى خێر بێ بەشم مەكەن] .

بۆ هەر رِەخنە و پرسيارێك لە سەر ناوەرِۆكى ئەم كتێبە دەتوانن پەيوەنديم پێوە بكەن